ڕاستەوخۆ

وەزیری سامانە سروشتییەکان : عێراق 4 دۆلار و هەرێمی کوردستان 16 دۆلار بۆ پاڵاوتنی بەنزین دەدەن

reset font size increase font size

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هەوڵیان داوە بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی ٤٥٠ دینار بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن، و ئاماژەی بە بوونی جیاوازی لە نرخی بەنزینی پاڵپشتیکراودا کرد.

سەبارەت بە خەرجی و تێچووی بەرهەمهێنان، ناوبراو ئاشکرای کرد کە عێراق ٤ دۆلار بۆ پاڵاوتنی بەنزین دابین دەکات و هەرێمی کوردستانیش ١٦ دۆلار تەرخان دەکات، هەروەها داوای کرد کە دابەشکردنی بەنزین بەگوێرەی ئاماری سەرژمێری ئەنجام بدرێت.

لە لایەکی ترەوە، کەمال محەمەد ڕایگەیاند کە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووە و بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت گەیشتووەتە ٢٢٠ هەزار بەرمیل، کە لەو بڕە ٥٠ هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکار دەهێنرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.