هەرچەندە ماوەی ١٥ ساڵە بڕیاری جووتسایدکردنی ڕێگای هامڵتۆن دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە و تەنیا هەشت کیلۆمەتری کراوەتە جووتساید، لە کاتێکدا ڕێگاکە سەرچاوەی کۆکردنەوەی دەیان ملیۆن دۆلارەی داهاتە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەهۆی خراپیی ریگاکەشەوە، چەندین ڕووداوی هاتوچۆ ڕویانداوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بوونەتە قوربانیی.
بەشێک لە هاوڵاتیانی حاجی ئۆمەرانیش کە دوکان و خانویان بەر پرۆژەکە دەوێت، تاوەکو ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە.