مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد و ئومێدی بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانی خواست.
لە دەقی پەیامەکەدا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی وێڕای ئاڕاستەکردنی پیرۆزبایی لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێدی خواستووە خەباتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بکرێتە بنەمایەک بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
هەروەها لە پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە ئەم بۆنەیە و هەوڵە هاوبەشەکان بکرێنە هەوێنێک بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخ و ئاڵنگارییانەی ڕوویان لە کوردستان و ناوچەکە کردووە.