ڕاستەوخۆ

ئاسایشی هەولێر: تۆمتباری تەقەکردن لە کارمەندانی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەستگیرکرا

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، تەقەی لە کارمەندانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە سنووری ناحیەی بەحرکە کردبوو و لە ئەنجامدا سێ کارمەندی کۆمپانیاکە بریندار بووبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، بەهۆی دروستبوونی کێشە و ئاڵۆزی لە سنووری ناحیەی بەحرکە، چەند هاوڵاتییەک ڕێگرییان لە کارمەندانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی کردووە و هێرشیان کردووەتە سەریان.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتباری سەرەکیی تەقەکردنەکە بە ناوی (م ، ت ، ت) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوامن.

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بە درێژیی 92 کیلۆمەتر و پانیی دوو کیلۆمەتر بە دەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە و بڕیارە بە چاندنی داری زەیتوون و فستق سەوز بکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.