سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان دەستپێشخەرییەکیان کردووە بۆ کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە خاوەن کورسییەکان بە مەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسی، بەڵام ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا ڕێگرن لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە.
مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی هێرشی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە قەیرانی بەنزین لەلایەن دەسەڵاتداران خۆیانەوە دروستکراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی و یەکێتی دەستیان گرتووە بەسەر ئەو 50 هەزار لیتر بەنزینەی بۆ بەکاربردنی ناوخۆ لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و داویانە بە کۆمپانیاکانی خۆیان، بەوەش هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی نرخی بەنزینن و گوتی:
"دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بازرگانن."