بەهۆی دوو ڕووداوی جیاوازی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە، هەروەها دوو سەرنشینی دیکەی هەمان ئۆتۆمبێل بریندار بوون.
لە ڕووداوێکی دیکەدا، بەشی هاتوچۆی پشدەر ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک دەربەند وەرگەڕاوە. لەو ڕووداوەدا شۆفێرەکە و سەرنشینێک بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.