سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا بە ناونیشانی دەستپێشخەریی نیشتمانی، بڕیاری دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی لەگەڵ دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکاندا بۆ هاووڵاتیان دا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، زەوییەکان بەسەر هاووڵاتیانی پارێزگاکانی عێراقدا دابەش دەکرێن بەبێ ئاماژەدان بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو، کارەبا و ژێرخانی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت. بڕیارەکە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ ئەندامێکیان زەوی یان یەکەی نیشتەجێبوونی بەناوەوە نەبووە.
پرۆسەی ناوتۆمارکردن لە مانگی 10ی ئەمساڵدا لە ڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێدەکات، و لە قۆناغی یەکەمدا 216 هەزار پارچە زەوی بەسەر سودمەندبوواندا دابەش دەکرێت.