ڕاستەوخۆ

له‌ دوو ئۆپراسیۆندا له‌ كه‌ركوك دوو چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كران

reset font size increase font size

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی دوو ئۆپraسیۆنی جیادا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دوو چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوەدا گرتووە.

بەرپرسانی دژە تیرۆری عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئۆپراسیۆنەکان لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری بەڕێوەچوون؛

هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو دوو چەکدارە، هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا بگرن کە ژمارەیەک چەکی سووک و مامناوەندیی تێدا حەشاردرابوو.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق جەختیشی کردەوە کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هەڵمەتی ئەمنیی هاوشێوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جموجۆڵێکی نائاسایی و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.