لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەی وادی الشای باشووری کەرکووک، دوو چەکداری داعش کوژران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری عێراق، هێرشەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆر لەلایەن فڕۆکەوانیی عێراقەوە ئەنجام دروە و پەناگەیەکی چەکدارانی داعشی لە ناوچەی وادی الشای کردووەتە ئامانج.
جێی باسە پاشماوەی چەکدارانی داعش چەندین ساڵە لەو ناوچەیە خۆیان حەشار داوە و بەو هۆیەوە سوپا و هێزە ئەمنییەکان بەردەوام هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەکانیان ئەنجام دەدەن.
سەڕەڕای تێکشکاندنی خەلافەتی داعش لە ساڵی 2017، بەڵام پاشماوەی چەکدارانی گرووپەکە هێشتا لە ناوچە دوورەدەستەکاندا هەڕەشەن و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان بە هاوکاریی هێزە کوردییەکان هەوڵەکانیان بۆ لەناوچونیان چرتر کردووەتەوە.