ڕاستەوخۆ

ئەکسیۆس: ئەمریکا داوای سعودیەی بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ڕەتکردەوە و زانیاریی هەواڵگریی پێشکەش دەکات

reset font size increase font size

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرای کرد، ئەمریکا داوای سعودیەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی حوسییەکانی یەمەن ڕەت کردووەتەوە و لە بەرامبەردا بڕیاری داوە زانیاریی هەواڵگری پێشکەش بە ریاز بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، ڕۆژی پێنجشەممە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، دووجار پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کردووە و داوای لێکردووە هێرشی سەربازی دژی حوسییەکان ئەنجام بدات.

سەرەڕای ئەوەی کە کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی بابولمەندەب لەلایەن حوسییەکانەوە مەترسییەکی گەورە لەسەر هەناردەی نەوتی سعودیە و بازرگانیی جیهانی دروست دەکات، بەڵام ترەمپ داواکەی ڕەت کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئیدارەکەی هیچ پلانێکی نییە لە ئێستادا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بچێتە ناو پێکدادانەکانەوە دژی حوسییەکان.

لە چوارچێوەی هاوکارییەکاندا، ئەمریکا بڕیاریداوە زانیاریی هەواڵگری و داتای پێویست لەبارەی شوێن و ئامانجەکانی حوسییەکانەوە پێشکەش بە سوپای سعودیە بکات. هاوکات لەم چوارچێوەیەدا، براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلە سەردانی سعودیەی کردووە، لە کاتێکدا نزیکەی 200 ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمریکی لەو وڵاتەدا ئامادەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.