ڕاستەوخۆ

به‌رپرسی دارایی ویلایه‌تی فوراتی داعش له‌ ئه‌نبار كوژرا

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش و هاوئاهەنگدا لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆر، گەورە بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار کوژرا، کە سەرپەرشتیی دۆسیەی دارایی ڕێکخراوەکەی دەکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەزگای هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ئۆپراسیۆنەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی وردی پێشوەختە و بەدواداچوونی چڕی مەیدانی بەڕێوەچووە.

 تێیدا هێزە تایبەتەکان توانیویانە چەکدارێکی مەترسیدار بە ناوی "ئەبو موسعەب" کە بەرپرسی دارایی و دۆسیەکانی گشتیی "ویلایەتی فورات"ی ڕێکخراوی داعش بوو، لە سنووری پارێزگای ئەنبار بکەنە ئامانج و بکوژن.

هەواڵگریی سەربازی ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەبو موسعەب" یەکێک بوو لە داواکراوە هەرە سەرەکییەکانی پاشماوەی داعش، کە بەپێی بەند و ماددەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ماددەی 4ی تیرۆر) فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەریی هەبووە.

 ماوەیەکی درێژیش بوو هێزە ئەمنییەکان و دژە تیرۆر لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانیاندا لە بیابانەکانی ئەنبار بەدوایدا دەگەڕان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.