گه‌ڕه‌كی ئیسته‌نبوڵی توركیا كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردودا ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی یاخی و دژه ده‌سه‌ڵات بوو، ئێستا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و حكومه‌تیش له ئاست گرفته‌كانیدا بێده‌سه‌ڵاته.
گەڕەکی غازی یەکێکە لە گەڕەکە ناسراوەکانی ناوچەی سوڵتان غازی لە بەشه ئەوروپاییه‌كه‌ی شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا زۆربه‌ی زۆرینەی دانیشتووانی ئەم گەڕەکە لە پێکهاتەی عەلەوی و کورد پێکهاتوون.
له ڕووی سیاسییه‌وه بە ناوەندێکی گرنگی بزووتنەوە چەپەکان و ناڕەزایەتییە سیاسییەکان ناسراوە، و زۆرجار وەک گەڕەکێکی یاخی یان دژە دەسەڵات لە مێژووی نوێی تورکیادا دەردەکەوتووه.
جیاواز له ڕابردووه‌كه‌ی، چه‌ند ساڵێكه گه‌ڕه‌كی غازی له ئیسته‌نبوڵ بووه‌ته شوێنی بانده‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و ناوچه‌یه‌كی ته‌واو نا ئارام بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی.
تەمەنی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو منداڵانی گەڕەکی غازی بۆ هه‌شت ساڵان دابەزیووە، ئێستا دەتوانرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژدا ڕووبەڕووی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ببنەوە، لە هەموو گۆشەی شەقام و شەقامە سەرەکییەکان و شەقامە لاوەکییەکان بوونیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی دزیكردن تێیدا به‌راورد به پێشتر زۆر زیادیكردووه، دانیشتووانه‌كه‌ی كاتێك پۆلیس له ڕووداوه‌كانی دزیكردن ئاگادارده‌كه‌نه‌وه هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت.
لەم گەڕەکەدا کە فشار لەسەر ڕێکخراوە سیاسییەکان گه‌یشتوه‌ته لوتکە، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، بەڵام دەوڵەت بۆ هەمیشە بێدەنگی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌وه‌ش وا لێكده‌درێته‌وه ده‌سه‌ڵات خۆی نه‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گه‌ڕه‌كی غازی بكات تاوه‌كو تۆڵه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ڕابردو له دانیشتووانه‌كه‌ی بكاته‌وه.