ڕاستەوخۆ

حوسیه‌كان به‌ فه‌رمیی پشتیوانیی ئێران ده‌كه‌ن له‌ جه‌نگی ناوچه‌كه‌

reset font size increase font size

حوسییه‌كان هێرشیانكرده‌ سه‌ر ئیسرائیل و به‌ فه‌رمیی به‌شدارییكردنیان له‌ جه‌نگ دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.

جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێی نایه‌ ڕۆژی 30 هه‌مینه‌وه‌، تا دێت پریشكی جه‌نگه‌كه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌. ‌

ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ به‌ موشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك، به‌ڵام تێكشكێنراوه‌ و بێ زیان بووه‌.

هاوكات حوسییه‌كان به‌رپرسیارێتیی خۆیان له‌ هێرشه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسیه‌كان ده‌ڵێت: بۆ جاری دووه‌م به‌ موشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل و به‌ڵێنی هێرشی زیاتریش ده‌ده‌ن.

حوسیه‌كان ده‌ڵێن: پشتیوانیی ئێران ده‌كه‌ن له‌و جه‌نگه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و تا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ڕانه‌وه‌ستێت، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌ئامانجگرتنی ئیسرائیل و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

دوای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمیی حوسیه‌كان چوونه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران ده‌ستیپێكردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت حوسیه‌كان مه‌ترسیی بخه‌نه‌ سه‌ر گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیی له‌ ده‌ریای سور و نۆكه‌ندی سوێس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.