ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان کۆدەبێتەوە؛ پرسی ئاشتی و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە تەوەرە سەرەکییەکانن

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دووشەممە، کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کۆبوونەوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت و چەندین پرسی هەستیاری ناوخۆیی و هەرێمی لەخۆ دەگرێت. لە تەوەرە سەرەکییەکانی ناو کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی شێوازی بەڕێوەچونی پرۆسەی ئاشتی و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی چوار لێژنە لاوەکییەکەی تایبەت بە یاسای چوارچێوە دەبێت.

هاوکات، پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا، لەگەڵ دۆخ و گەشەسەندنە ئابورییەکان، تەوەرێکی تری گرنگی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کابینەی تورکیا پێکهالێنن، کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی ئەو دۆخە لەسەر ناوچەکە و ئابووری تورکیا دەکرێت.

شایەنی باسە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی تورکیایە پاش ئەوەی کۆتا کۆبوونەوەیان لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا ئەنجامدرابوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.