ڕاستەوخۆ

داواکاریی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئۆزگور ئۆزەل پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرا

reset font size increase font size

داواکاری گشتیی ئەنقەرە ڕایگەیاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دۆسیەیەکی یاسایییان دژی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ و وەلی ئاغبابا، پەرلەمانتاری هەمان حزب ئامادە کردووە و بە فەرمی داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانییان لەسەر دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی داواکاری گشتیی ئەنقەرەدا هاتووە، ئۆزگور ئۆزەل پێگە و دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی بەکار هێناوە و بەم هۆیەوە داوا لە وەزارەتی داد کراوە ڕێکارە یاسایییەکان بگرێتە بەر بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی تاوەکو ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت، بەهۆی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنقەرە سەبارەت بە خولی 38ەمینی کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ئۆزگور ئۆزەل هاوشانی 90 پەرلەمانتاری دیکە دەستلەکارکێشانەوەیان لە جەهەپە ڕاگەیاند و پارتێکی نوێیان بە ناوی "پارتی نوێ" دامەزراند.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.