ڕاستەوخۆ

ڕامزی کارتاڵ: کاراکردنی ڕۆڵی فەرمیی عەبدوڵا ئۆجالان مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

reset font size increase font size

ڕامزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل هەڵسەنگاندنی بۆ ڕەشنووسی یاسای چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند، دەرکردنی یاساکە تەنیا هەنگاوی یەکەمە بۆ کردنەوەی دەرگای پرۆسەکە، بەڵام کاراکردنی ڕۆڵی فەرمیی عەبدوڵا ئۆجالان مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی تەواوی پرۆسەکەیە.

ڕامزی کارتاڵ ئاماژەی بەوە کرد، بە گوێرەی بڕگەکانی پێشنیازە یاسا 12 مادەیییەکەی، کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە پەرلەمانی تورکیا تاوتوێ بکرێت، هەڵپەساردنی لێکۆڵینەوە و سزا یاسایییەکان بەستراوەتەوە بە ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەربارەی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە/کەجەکە.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، ڕەخنەی لە جیاکردنەوەی ئەو کەسانە گرت، کە پێش سالی 2005 سزای زیندانی تاهەتەیان بەسەردا سەپێنراوە (کە ئۆجالان و بەشیک لە سەرکردە باڵاکان دەگرێتەوە) و گوتی: "پێوەری بنەڕەتی لە نزیکایەتی دەوڵەت بۆ پرسی کورد، شێوازی مامەڵەکردنیەتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، دەبێت ڕەوش، هەلومەرجی ژیان و شوێنی کاری ناوبراو دەستکاری بکرێن و زەمینەی ڕێبەرایەتیکردنێکی کردەییی پرۆسەکەی بۆ بڕخسێندرێت".

ڕامزی کارتاڵ ئاماژەی بە لێدوانەکانی پێشتری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەربارەی مافی هیوا کرد و دووپاتی کردەوە، کە کاتی ئەوە هاتووە ئەو بەڵێنانە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل گوتیشی، تەنیا بە گۆڕانکاریی یاسایی پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت، بەڵکو پێویستی بە هەنگاوی واقعی، گەڕانەوەی هێزەکان لە دەرەوەی وڵات بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆی ئۆجالان و بەشداریی چالاکانەی هێزە دیموکراتییەکانی تورکیا هەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.