هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، یاسای چوارچێوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردە بە شیوەیەکی ئاشتییانە و سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغیش دەگرێتەوە.
تولای حاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێویستە کێشەی کورد لە چوارچێوەیەکی یاساییدا چارەسەر بکرێت. گوتیشی، دەمانەوێت شەڕ بە تەواوەتی کۆتایی بێت و ئاشتی بەردەوام بێت، چونکە ئەو سێ ترلیۆن دۆلارەی بۆ شەڕ خەرج کراوە، دەکرا بۆ کرێکاران و خانەنشینان و جوتیاران خەرج بکرایە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی باسی لەوەش کرد، یاساکە هی ئاکەپە نییە، بەڵکو هی هەموو کۆمەڵگەیە، بۆیە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپە)ش دەگرێتەوە.