تولای هاتیمۆڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە شاری وان ڕایگەیاند کە دایکان و بنەماڵەکان دەیانەوێت ئیتر هیچ فرمێسکێک نەڕژێت و منداڵەکانیان بە دڵنیایی و ئەمنیەتەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و خاکی خۆیان.
لە رێوڕەسمی سەرەخۆشیی ئەو کەسانەی کە لە کاتە جیاوازەکاندا گیانیان لە دەست داوە، هاتیمۆڵاری ئاماژەی بەوە دا کە ئەو پێگەیەی ئەمڕۆ لە پرسی کورددا بەدەست هاتووە، بەرهەمی تێکۆشانێکی درێژخایەنە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لەوەش کردەوە کە بانگەوازییەکە لە 27ی شوباتدا لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بڵاو کرایەوە، هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ سەلماندنی بوونی گەلی کورد، و هیوای خواست کە لە ڕێگەی یاسایەکی چوارچێوەییی نوێوە خەڵکێکی زیاتر بەشداری لە تێکۆشانی سیاسیدا بکەن.