بەپەلە
ئاژانسی هەواڵی هاوار: بەهۆی دەستڕێژی چەند چەکدارێکەوە لە حەسەکە سێ هاوڵاتی کورد برینداربوون
ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبووەوە؛ پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی داهاتوو تاوتوێ کران

reset font size increase font size

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆبوونەوە و لە نزیکەوە پرسی پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەریدا تاوتوێ کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ هەینی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پێکهاتوو لە هەریەک لە پەروین بوڵدان، میتات سانجاڕ، و فایک ئۆزگور ئەرۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و جەلال ئادان، جێگری سەرۆکی مەجلیسی نیشتمانی کۆبوونەوە. لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکان و هەنگاوە بەردەوامەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاڵوگۆڕ کران.

زنجیرە کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمراڵی لە ئەنقەرە

ئەم کۆبوونەوەیەی مەهەپە لە دوای سەردان و زنجیرە دیدارێکی تری شاندی ئیمراڵی دێت کە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان ئەنجامیان دابوو.

  • دیدار لەگەڵ سەرکردایەتیی ئاکپارتی: شاندەکە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەفکان عەلا، جێگری سەرۆکی ئاکپارتی، عەبدوڵڵا گولەر، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی، و عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتەکە کۆبوونەوە.
  • تەوەرە سەرەکییەکان: لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرابووە سەر ئەو هەنگاوە یاسایی و مەیدانییانەی کە پەرلەمانی تورکیا بەدوای دەرکردنی "یاسای چوارچێوە"دا دەیگرێتەبەر بۆ پێشخستنی پرۆسەکە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.