وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی لە شاری ئەنقەرە، عێراق و تورکیا دانوستانەکانیان لەسەر پڕۆژەی ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی دوقۆڵی لە کەرتی نەوت و غاز دەست پێ کرد، کە بوارەکانی ژێرخان، پترۆکیمیایی و وزە دەگرێتەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا، شاندی عێراق بە سەرۆکایەتیی باسم محەمەد خەزیر، وەزیری نەوتی عێراق، و شاندی تورکیاش بە سەرۆکایەتیی ئەپڵەرسڵان بەیرەکتار، وەزیری انرژی و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، بەشدار بوون و تاوتوێی فراوانکردنی هاوکارییە داهاتووەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.