ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران کۆ بووەوە و جەخت لە سەروەربوونی یاسا و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە کۆشکی حکومەت ئەنجام دا و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی دوای پاشەکشەی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و بەدەستهێنانەوەی سەروەریی وڵاتی تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی پێزانینی خۆی بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەربڕی بەرامبەر بە پابەندبوونیان بە خشتەی کشانەوە و ڕۆڵیان لە شەڕی دژی تیرۆردا، و هەروەها ستایشی هەڵوێستی بەرپرسیارانەی گرووپە چەکدارەکانیشی کرد لە پرسی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی چەکداماڵیندا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، چوارچێوە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت لەپێناو بەهێزکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و سەروەربوونی یاسا دووپات کردەوە، و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد کە پابەندی ئەم ئاراستەیە ببن. هاوکات جەخت لەسەر بەردەوامبوونی کارەکانی ئەو لێژنەیە کرایەوە کە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا کار لەسەر پرسی چەک دەکات تاوەکو ڕێکەوتی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.