وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەتی عێراق دەکات، ئەمەش مانای باوەڕ و متمانەی نێودەوڵەتییە بە حکومەت و دامەزراوە داراییەکانی وڵات.
فالح ساری،
وەزیری دارایی ڕاشیگەیاند، دەستخۆشییەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە بۆ هێنانەکایەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، نیشانەی متمانەی ئەو دامەزراوەیەیە بە ئابووریی عێراق و ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی دارایی گەشەکردوو و بەردەوام گیراونەتەبەر.
جەختیشی کردەوە کە حکومەتی عێراق بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، ڕژدە لەسەر درێژەدان بەم هەنگاوانە تا گەیشتن بە سەقامگیریی دارایی، ڕاکێشانی سەرمایەگوزاریی بیانی و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت.