ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ڕۆشنبیریی؛ هەر ڕووماڵێک ببێتە هۆی شڵەژانی بازاڕ و پشێوی ئەمنی سزا دەدرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان هۆشداریی توند دەداتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕایدەگەیەنێت، لە کاتی هێرشە درۆنی و ڕووداوە ئەمنییەکاندا، بڵاوکردنەوەی هەر زانیاری و وێنەیەکی ناڕاست کە ببێتە هۆی ترس، دڵەڕاوکێ و شڵەژانی بازاڕ قەدەغەیە، سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری لە گشتاندنێکدا چەند هێڵێکی سووری بۆ کەناڵە بینراو و بیستراوەکان دیاریکرد و جەختی کردەوە کە لەم دۆخە هەستیارەدا، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی دەخرێتە ئەستۆی میدیاکان و پێویستە بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەسترێت.

جگە لە لایەنی ئەمنی، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاراستنی بژێوی و ئابووریی خەڵک لە ئەولەویەتدایە؛ بۆیە هەر ڕووماڵێک ببێتە هۆی شڵەژانی بازاڕ، گرانبوونی نرخەکان و زیانگەیاندن بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان، میدیای سەرپێچیکار وەک بەرپرسیاری یەکەم دەستنیشان دەکرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی ڕاستەوخۆ و ڕێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان