سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچەکە گۆڕییەوە و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنه‌ديى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.