ڕاستەوخۆ

جیاوازییەکی زۆر لە پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێم تۆمار دەکرێت

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە نێوان ناوچە شاخاوییەکان و گەرمیان جیاوازییەکی زۆریان هەیە و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکان بکات.

reset font size increase font size

کەشوهەوای ئەمڕۆی کوردستان لە نێوان دوو جەمسەردایە، لە کاتێکدا گەرمیان بە 28 پلە و تۆزوخۆڵ پێشوازیی لە نیوەڕۆ دەکات، حاجی ئۆمەران بە 12 پلە وەک ساردترین ناوچە هێشتا لە کەشێکی فێنکدا ماوەتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم، بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو جیاوازییەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما تێبینی دەکرێت، بارستە هەوایەکی فێنک باڵی بە سەر ناوچەکەدا کێشاوە، هاوکات تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوەی ئاسمان بووەتە هۆی تەڵخبوونی ستوونیی بینین.

بۆ ئەمڕۆ، گەرمیان بە 28 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەران بە 12 پلە فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستانن. شارەکانی هەولێر و هەڵەبجە 26 پلە، و سلێمانی و دهۆک لە نێوان 24 بۆ 25 پلەدا دەبن.

لە دوای نیوەڕۆشەوە ئەگەری بارانی گەواڵە و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بۆ سبەی چوارشەممە، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک 24 پلەی سیلیزی دەبن. پێشبینی ئەوەش دەکرێت، سبەی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ بەتایبەت ناوچەکانی باشوری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان بگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.