ڕێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه تاوەکو ئێستا 695 هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیش بۆ سه‌ر ده‌سته دیپلۆماسییه‌كان و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بوون.
تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، سه‌رباری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئێران و گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كان کە پشتیوانیی ئێران ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له ڕۆژی 8ـی نیسانەوە تاوەکو 24ـی نیسانی 2026، 48 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه زۆرینه‌یان ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون.
ڕێكخراوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، به‌راورد به پێش ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، زۆرینه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون، كه له 75%ـی هێرشەکان سوپای پاسداران ئه‌نجامیداون، گروپه چه‌كداره عێراقیه‌كانی سه‌ر به ئێرانیش له 25%.
له باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كانەوە ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، له ڕۆژی 28ـی شوباتەوە تاوەکو 24ـی نیسان، 22 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه و 101 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 24 كه‌سیان خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی بوون.
ئەوەش هاتووە، به‌هۆی هێرشه‌كانەوە 67 خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوون و 45 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌كه‌ی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی: