قایمقامییەتی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەمڕۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراک ئامادەبن بۆ وەرگرتنی غاز.
لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا باس لهوهدهكات، ئەمڕۆ پێنجشەممە غاز بەسەر ئەو ماڵانە دابەشدەکرێت کە ناویان لای بریکارەکان هەیە و هەر ماڵێک یەک بتڵ غازی پێدەدرێت.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراک ئامادەبن بۆ وەرگرتنی غاز و لەگەڵ خۆشیاندا کارتی نیشتیمانی یان ئەو پشتگیریەیان پێبێت کە بۆیان کراوە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن.
دهشڵێن، بەهیچ شێوەیەک هاوڵاتیان سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.