ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە له داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره چالاكی و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك پیش‌تر مۆڵه‌ت وه‌ربگرن تاوه‌كو شوێنی گونجاویان بۆ دابینبكه‌ن.
ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و تێیدا جەختی لەوەکردەوە، پێویستە پێش ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکی، ئاهەنگ و کۆبوونەوەیەک، هێزە ئەمنییەکان ئاگاداربکرێنەوە و مۆڵه‌ت وه‌ربگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم دواییانەدا چەندین چالاکی بێ مۆڵەت و بە شێوەیەکی ناڕێکخراو ئەنجام دراون، ئەمەش بووەته‌هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتییان و تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت، هێزەکانی ئاسایش شوێنێکی گونجاو بۆ چالاکییەکە دەستنیشان دەکەن.
جەختی لهوهشکردوهتهوە، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، ئەرکی سەرەکیی ئەوانە و هەماهەنگی هاوڵاتییان گرەنتی پاراستنی گیان و ماڵیان ده‌كات.