گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ جۆرە دانوستانێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەداوە، بانگەشەکانی ترهمپ سەبارەت بە ڕەزامەندی تاران لەسەر پێشنیازەکانی واشنتن دوورن لە ڕاستی.
ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، ئێران مافی ڕەوای خۆیەتی بەرگری لە خاکەکەی بکات و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانەکان، وێستگەکانی کارەبا، زانکۆکان و نەخۆشخانەکان تاوانی جەنگن.
داواشی لە وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێ بەتایبەت ئیمارات و سعودیە کرد ڕێگە نەدەن خاک و ئاسمانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.
بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا بە توندی ڕەخنەی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و ڕافایێل گڕۆسی سهرۆكی ئاژانسهكه گرت و گوتی بێدەنگ و بێلایەن نەبوون لە بەرانبەر هەڕەشە ئەتۆمییەکانی سەر ئێران.
گوتیشی، ئێران پارێزەری ئاسایشی گەروی هورمزە و بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە.