له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی ئه‌منیی عێراق ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سنوری نه‌ینه‌وا، دوو باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه‌ی نه‌ناسراوه‌وه كراونه‌ته ئامانج و كوژراو و بریندار هه‌یه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو هێرشێكی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی لیوای 40ـی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، فه‌وجی 33ـی سه‌ر به هه‌مان هێز، له‌و سنوره له لایه‌ن فڕۆكه‌ی نه‌ناسراوه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌شڵێت، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون.