ڕاستەوخۆ

مالیکی بۆ تۆم باراک: پێویستە ڕێز لە بژاردەی گەلی عێراق بگیرێت

reset font size increase font size

نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی لە بارەی کۆبوونەوەی نێوان مالیکی تۆم باراکەوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کراوەتەوە.

دوای کۆبوونەوەی نێوان تۆم باراک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا، لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، کە ئەمڕۆ 27ی 2ی 2026 لە بەغداد بەڕێوەچوو، نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی دەڵێت، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، بە تۆم باراکی راگەیاندووە، پێویستە رێز لە بژاردەی گەلی عێراق و سەروەری خاکەکەی بگیرێت، لەو دۆسیانەشی جێی بایەخی هەردوولان، زیاتر کاری پێکەوەیی لەسەر ئەنجام بدەن.

 هەر بە گوێرەی راگەیانراوەکەی نوسینگەی نوری مالیکی، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئاماژەی بەو رۆڵە گرنگە کردووە کە عێراق دەیگێڕێت لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە، کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان، پشتگیریکردنی گفتوگۆ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.