ڕاستەوخۆ

عەلی زەیدی گەیشتە دەوحە و سبەینێ بە پەیامێکی واشنتنەوە دەچێتە تاران

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی عێراق بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دوای کۆتاییهاتنی گەشتە پێنج ڕۆژییەکەی بۆ ئەمریکا، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەشتێکی نوێی دەستپێکرد، کە دەوحە و تارانی پایتەختی ئێران دەگرێتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ عەلی زەیدی بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، بەهۆی کۆچی دوایی باوکیەوە، گەیشتووەتە دەوحەی پایتەختی ئەو وڵاتە.

حەیدەر بەرزنجی، کەسایەتیی سیاسیی نزیک لە لایەنە دەستەڵاتدارەکانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، عەلی زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێدەچێت لەم سەردانەدا عێراق ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان تاران و واشنتن بگێڕێت بە مەبەستی هێورکردنەوەی ئەو گرژییەی لە ناوچەکەدا هەن، بە تایبەت پێشبینی دەکرێت عەلی زەیدی پەیامێکی نوێی ئیدارەی ئەمریکای پێبێت بۆ بەرپرسانی تاران تاوەکو هەردوولا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.