ڕاستەوخۆ

بەغدا دەنگۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی بەسرە ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە بەهۆی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر، پرۆسەی بارکردن و هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی باشووری وڵات ڕاگیرابێت.

سەلیم ڕکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کارەکانی بەندەرەکانی باشووری عێراق بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن و هیچ درۆنێکی خۆکوژی لەناو شۆستە و سنووری بەندەرەکان نەکەوتووەتە خوارەوە؛ بەو هۆیەشەوە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە هیچ شێوەیەک ڕانەوەستاوە.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کردووە بۆ هێرشێکی درۆنیی خۆکوژی کە لە دەرەوەی سنووری بەندەرەکان کراوەتە سەر یەکێک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت، کە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی و نەوتیی عێراقەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە بەندەری بەسرە و کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە، پرۆسەی بارکردن و هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم بەندەرەکانی عێراق بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.