ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: لەگەڵ باخچەلی و ئاکەپە کۆبووینەوە و داوای سەردانی ئۆجالان دەکەین

reset font size increase font size

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە لەگەڵ شاندێکی ئاکەپە و دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت لە زووترین کاتدا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی تەممووزی ٢٠٢٦، لەلایەن شاندی ئیمراڵیی دەم پارتییەوە بڵاوکراوەتەوە، شاندەکە لە ١٥ـی تەممووز لەگەڵ شاندێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و لە ١٦ـی تەممووز لەگەڵ دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتانەی لە ڕۆژەڤی "پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا هەن.

شاندی ئیمراڵی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە ناوەڕۆکی دیدارەکان کردووە و دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکاندا، بیروڕامان لەسەر قۆناغی ئێستای پڕۆسەکە، جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە لە زووترین کاتدا و گونجاندنی لەگەڵ پێداویستییەکاندا گۆڕییەوە و ڕاوێژەکانمان لەم ئاراستەیەدا بەردەوام دەبن."

شاندەکە لە کۆتایی پەیامەکەیدا لەژێر ناونیشانی "بۆ ڕای گشتی" ڕایگەیاندووە: "دوابەدوای ئەم دیدار و پەیوەندییانەمان، ئامانجمانە لە زووترین کاتدا لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوەیەک ساز بکەین."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.