ڕاستەوخۆ

بەرێوەبەریی تەڤگەر: ئەو نوسراوانەی بەناوی کۆنووسی دیدارەکانی ئۆجالان بڵاوکراونەتەوە ساختەن

reset font size increase font size

بەڕێوەبەریی تەڤگەر لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆنووسی دیدارەکانی ئیمراڵی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەو نووسراوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە، هیچ بنەمایەکی نییە و دەستکاری کراون بۆ چەواشەکردنە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریە ناڕاستانە لەم قۆناغەدا پڕۆسەیەکی مەبەستدار و پلانی بۆ داڕێژراوە لەلایەن دژبەرانی پڕۆسەی ئاشتییەوە، بە ئامانجی تێکدانی دۆخەکە و شێواندنی ڕاستییەکان.

هەروەها جەخت کرایەوە کە پێویستە گەل و رای گشتی تەنها پشت بە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی شاندی ئیمراڵی و بەڕێوەبەریی تەڤگەر ببەستن و بە هیچ شێوەیەک باوەڕ بەو زانیارییە ناڕاست و پڕوپاگەندانە نەکەن کە لە سەرچاوەی دیکەوە بڵاو دەبنەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.