مشتومڕە سیاسییەکان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامن، چونکە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا پۆستەکە لە تورکمان وەربگیرێتەوە و بدرێتە پێکهاتەی عەرەبی شارەکە.
تورکمانەکانیش دەڵێن، بۆ ئەوەی دەستبەرداری پۆستەکە بن، پێویستە پۆستی جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاشمان پێبدرێت.