حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داشکاندنی 50%ـی بۆ قەرزی کۆنی کارەبا کارا کردەوە و هاووڵاتییان دەتوانن تاوەکو 18ی مانگی داهاتوو سوودمەند ببن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەرفەتێکی دیکە بداتە ئەو هاوبەشانەی کە قەرزی کۆنی کارەبایان (پێش پرۆژەی ڕووناکی) لایە، بە جۆرێک دەتوانن بە داشکاندنی سەدا پەنجا قەرزەکانیان بدەنەوە.
بە گوێرەی بڕیارەکە، ئەم دەرفەتە تاوەکو 18ی مانگی داهاتوو کارا دەبێت، و دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە قەرزەکە دەخرێتە سەر قەرزی پرۆژەی ڕووناکی و هیچ داشکاندنێک نایگرێتەوە.