ڕاستەوخۆ

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ڕاوکردنی ناڕێسایی سامانی ماسی لە ڕووباری سیروان کەم دەکەنەوە

reset font size increase font size

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ڕاوکردنی ناڕێسایی ماسی، بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی سامانی ماسی لە ڕووباری سیروان، ئەمەش گرفتی گەورەی بۆ فرۆشیارانی ناوچەکە دروست کردووە، هاوکات کارکردن لە بەنداوی باوەنور دەستی پێکردووەتەوە.

کەمێك پێش ئێستا لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا ئاشکرا کرا، کەمبوونەوەی ئاو و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ڕووباری سیروان هەبووە و بوونەتە هۆی کەمبوونەی بەرچاوی ماسی، بە جۆرێک کە ماسیفرۆشانی ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیران و کێشە لە کارەکانیان بوونەتەوە.

لە لایەکی ترەوە، سەبارەت بە پڕۆژەی بەنداوی باوەنور کە بڕیاری دروستکردنی لە ساڵی ٢٠١٣وە درابوو و بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی ڕاگیرابوون، ئەندازیاری پرۆژەکە، جەمال شێخ، تایبەت بە نووچە تیڤی ڕاگەیاند؛ لە ئێستادا کارکردن لە بەنداوەکەدا دەستی پێکردووەتەوە و تواناى عەمبارکردنى ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوى هەیە.

جەمال شێخ ئاماژەی بەوەش کرد، بەنداوەکە ڕۆڵێکی گرنگ لە بوژانەوەی دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی، زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی سامانی ماسی دەبینێت، سەرەڕای ئەوەش، سەیدوان مەحمود، چالاکی مەدەنی لە ناوچەکە، نیگەرانیی خۆی دەربڕی و جەختی کردەوە کە دەبوو بەنداوەکە بە شێوەیەکی پێشکەوتووتر و باشتر دروست بکرایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.