ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی داوای جێگیرکردنی تەواوەتیی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا دەکات

reset font size increase font size

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی فیدراڵ لە کاتی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەدا بە تەواوەتی پشکی هەرێمی کوردستان جێگیر بکات و جەختی کردەوە، گفتوگۆی لیژنە هونەرییەکان بەتەنیا بەس نییە، بەڵکو دەبێت هاوئاهەنگیی جیدی لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێم هەبێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، یاسای بودجە بابەتێکی زۆر گرنگە و داوای کرد بەغدا بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم پرۆژەیاساکە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات.

نێچیرڤان بارزانی هەوڵەکان و دیالۆگی بەردەوامی نێوان هەردوو لایەنی بە ئەرێنی ناو برد و هیوای خواست ئەم گفتوگۆیانە بگەنە ئەنجامێک کە خێری بۆ هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان تێدا بێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.