ڕاستەوخۆ

دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دواخست

reset font size increase font size

دادگای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تایبەت بە سکاڵاکانی پەیوەست بە هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەکاربەڕێکەرکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ 26ی تشرینی یەکەم دواخست، بێ ئەوەی سکاڵاکان ڕەت بکاتەوە.

بڕیار بوو دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ لەسەر دوو دۆسیەی تایبەت بە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی حکومەت وەک کاربەڕێکەر کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکەی بۆ 26ی 10 دواخست.

سەبارەت بە هۆکارەکانی دواخستنەکە، عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (نوچە تی ڤی) ڕایگەیاند، هۆکاری دواخستنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرۆکی کاتیی پەرلەمان پارێزەری بۆ دانیشتنەکە نەناردووە، هاوکات پارێزەری حکومەتی هەرێمیش داوای مۆڵەتی کردووە بۆ ئەوەی بەڵگەکانیان ئامادە بکەن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە دادگای فیدراڵی سکاڵاکانی ڕەتنەکردووەتەوە و بەدەر لە تایبەتمەندیی خۆی نەزانیون، بەڵکو قبووڵی کردووە تاوەکو دادبینییان تێدا بکات.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە خولی ئێستای پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم لەبەردەم مەترسیی پەککەوتنی دەستووریدان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بەهۆی نەبوونی سازانی سیاسی لە نێوان لایەنە سەرەکییەکاندا، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەکیکەوتووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.