بۆ مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی و یەکخستنی گوتاری حکومەت، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا لێدوانی میدیایی و دەرکەوتنی بۆ سەرجەم بەرپرس و ڕاوێژکارانی حکومەت قەدەغە کرد، مەگەر بە پێشوەختە مۆڵەت و ڕەزامەندیی نوسینگەی سەرۆکوەزیران وەربگرن.
بەگوێرەی فەرمانە نوێیەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمەودوا هیچ بەرپرس، ڕاوێژکار یان کاربەدەستێکی حکومی بۆی نییە بێ ڕەزامەندیی پێشوەختە لێدوانی میدیایی بدات، لە چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنیدا دەرکەوێت یان لە کۆڕ و کۆبوونەوە و پانێڵەکاندا قسە بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆکاری دەرکردنی ئەم ڕێکارە نوێیەی بۆ پاراستنی شەفافییەت، ڕاشکاویی و ڕێکخستنی ڕونکردنەوە و لێدوانە فەرمییەکانی دامودەزگا حکومییەکان گەڕاندووەتەوە، هاوکات بۆ ئەوەی بەرپرسانی حکومەت لەو لێدوانانە بەدوور بگرێت کە لەگەڵ بۆچوون و هەڵوێستی فەرمیی حکومەت و دەوڵەتدا یەکناگرنەوە.