وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای دۆخە سەختەکان، لەم کابینەیەدا توانیویانە ژێرخانی کەرتی پەروەردە بەرەوپێش ببەن و 310 باڵەخانەی پەروەردەیی تەواو بکەن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕادەستکردنی 36 باڵەخانەی باخچە و قوتابخانەی حکومی بە وەزارەتەکەی، ئاماژەی بەوە دا کە لە ماوەی ئەم کابینەیەدا 310 باڵەخانەی پەروەردەیی تەواو کراون و هەروەها 629 ژووری نوێی خوێندن لەناو ناوەندەکانی خوێندن دروست کراون، بە جۆرێک کە کۆی گشتیی ژوورە دروستکراوەکان گەیشتووەتە چوار هەزار و 969 ژوور.