ژمارەیەک لە کاسبکارانی هەڵەبجە، نیگەرانن لە دەرنەچوونی ناوەکانیان بۆ فێستیڤاڵی هەنار، دوای سەردانکردنیان بۆ بینای پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ئەو تیروپشکەی بۆ کاسبکاران کراوە ڕەتدەکەنەوە چونکە ناوی ژمارەیەکی زۆر لە کاسبکارانی تێدانییە، دەشڵێن: کەپرەکانی فێستیڤاڵەکە دراون بە کۆمپانیا و بەنرخێکی گران دەدرێن بەکرێ.