ڕاستەوخۆ

لە سلێمانی خولێکی ڕاهێنان بە ناوی میدیای هەستیار بە ڕەگەز بۆ ژنانی میدیاکار بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی پیشەیی و چۆنییەتیی مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە لەگەڵ پرسی ڕەگەزی لە کاری ڕۆژنامەنووسیدا، خولێکی دوو ڕۆژە بە ناونیشانی میدیای هەستیار بە ڕەگەز بۆ ژمارەیەک لە ژنانی میدیاکار لەلایەن ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەچوو.

هانا شوان، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان و ڕێکخراوی خولەکە بە نووچە تیڤی گوت، ئامانج لە بەڕێوەچوونى چالاکییەکە برەودانی زیاترە بە پێگەى ژن و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆڵەکەى لەکاى میدیایدا. 

میدیای هەستیار بە ڕەگەز ناونیشانی ڕاهێنانێکە کە لەلایەن ڕێکخراوی راگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان و نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕێکخراوە.

 ڕاهێنانەکە ماوەی دووڕۆژ بەردوام بوو و  ١٥ ژنى میدیاکار لە ناوەندە جیاوازەکانەوە تێدا بەشداربوون.
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان دەڵێت، ئامانج لە بەڕێوەچوونى چالاکییەکە برەودانی زیاترە بە پێگەى ژن و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆڵەکەى لەکاى میدیایدا .
لێدوان-هانا شوان -سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان.

مامۆستایەکى زانکۆیە و ڕاهێنەرە لە چالاکییەکە، ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت میدیا بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرسەکان بکات و بابەتی ڕەگەزیی نەکاتە هۆکارى جیاوازى لە کارەکانی.
لێدوان- دکتۆر پاڤێ جەمیل-ڕاهێنەری خول
بەشداربووان چالاکییەکە بە گرنگ دەزانن بە مەبەستى هۆشیاریی و ئاگایی زیاتری لە بوارى کاری میدیایی.
لێدوان- هانا مەحمود- بەشداربوو
پرسی جیاوازى ڕەگەزیی لە هەرێمی کوردستان و جیهان وەک یەکێک لە بابەتە گرنگەکان لەنێو میدیادا لێی دەڕوانرێت و هەوڵەکان بە مەبەستى مامەڵەیەکى دروستی میدیایی لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.