ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026، لە پیرمام مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر محەمەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێم.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کورتەیەکی لەبارەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی خستەڕوو و داوای پشتیوانیی لە سەرۆک بارزانی کرد، لە بەرامبەردا بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ڕاگەیاند.
بارزانی لەو دیدارەدا دووپاتی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەم پرۆسەیەدا هیچ هێڵی سوورێک لەسەر هیچ کەس و لایەنێک بوونی نییە.
هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە سەرگرتنی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێویستی بە بەردەوامی هەیە و نابێت وەستانی تێبکەوێت.