ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە سووریا کرد بۆ ئەو هەنگاوە یەکلاکەرەوەیەی کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ئاشتییانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە دەوڵەتی سووریا نرا.
ماکرۆن ستایشی پابەندبوونی ئەحمەد شەرع و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی مەزڵووم عەبدی و هەسەدەی لەم ڕووەوە کرد.
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتەکەی لە سەرەتای قۆناغی گواستنەوەوە ڕۆڵێکی کارای لە پشتگیریکردنی ئەم هەنگاوەدا گێڕاوە و جەختیشی کردەوە کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی قۆناخی گواستنەوەی سووریا، بە مەرجێک لەسەر بنەمای یەکڕیزی، سەروەریی خاکی سووریا، ڕێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکان و هێشتنەوەی چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
بە جۆرێک کە لە سووریا و هەموو شوێنێکی جیهان ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی پێ بنیات بنرێت.