ڕاستەوخۆ

بەردەوامیی بوونی بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە عەفرین ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

reset font size increase font size

بەهۆی بەردەوامیی بوونی بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە گوندی شێخزووری سەر بە ناوچەی عەفرین، دانیشتووانی ئەو گوندە تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە گوندی شێخزووری سەروو بۆ ئاژانسی هاوار، دەنگۆی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی تورکیا لە گوندەکە دوورە لە ڕاستییەوە و تەنیا پرۆسەی ئاڵوگۆڕی هێزەکان ئەنجامدراوە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزێکی تایبەتی سوپای تورکیا بە چەکی قورسەوە هێنراونەتە ناو بارەگا سەربازییەکەی شێخزوور.

بوونی ئەم هێزە سەربازییانە بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک سەرەڕای گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارەکانی سنووری عەفرین، بەڵام خەڵکی ئەم گوندە لە ترسی بارودۆخە ئەمنییەکە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

پێشتر هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردبووەوە، سوپای تورکیا لە شێخزوور کشاوەتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکانی ناوچەکە ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە و بەردەوامیی جێگیربوونی سەربازانی تورکیا لە گوندەکەدا پشتڕاست دەکەنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.