لە شارەکانی وەک قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانێ و عاموودا بە بەشداری هەزاران مامۆستا، خوێندکاران و هاوڵاتییان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێپێوانی جەماوەری ڕێکدەخرێن و ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێ، لەنێوان ڕۆژاڤا و دیمەشق ناکۆکی هەیە.
زنار یڵدز، ڕۆژنامەنووس، لەبارەی پەرەسەندنە نوێیەکانی سوریا و ڕۆژئاڤای کوردستان بۆ ڕۆژنامەی "یێنی یاشام" قسەی کردوە و دەڵێ: بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکان پڕۆسەی تێکەڵاوبوون لەنێوان حکومەتی کاتیی دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەردەوامە، بەڵام لە مەسەلەی پەروەردەدا ناکۆکی قووڵ هەن.
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێ، هێزەکانی هێزەکانی سوریا دیموکرات کە تێکەڵی سوپای سووریا بوون، لەنێو چوار تیپی تایبەتدا لە دێرک، قامیشلۆ، حەسەکە و کۆبانێ جێگیرکراون. هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ش لە نێو یەکینەکانی دژە-تێرۆری سەر بە وەزارەتی ناوخۆدا وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن جێگە دەگرن.