ڕاستەوخۆ

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتی لێکردنەوەی ئەو تابلۆیانەی دەستپێکرد کە بە زمانی بیانی نووسراون 

reset font size increase font size

شاروانی هەولێر هەڵمەتی لێکردنەوەی ئەو تابلۆیانەی دەستپێکردووە کە بە زمانە بیانییەکان نووسراوە و دەڵێت، پێویستە بکرێن بە کوردی و بەشێوازی سەردەمیانە دابنرێنەوە.

شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، تیمەکانیان لە شارەوانیی یەک، لە شەقامی پزیشکانی گەڕەکی تەیراوە، دەستیانکردووە بە هەڵمەتی لێکردنەوەی تابلۆ بازرگانیەکان بەمەبەستی گۆڕینیان بۆ زمانی شیرینی کوردی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانجی شارەوانی هەولێر، ڕێکخستنەوەی تابلۆکانە بەشێوازێکی جوان و مۆدێرن و ڕێگرییکردن لە دانانی ڕیکلام و تابلۆی نایاسایی بەبێ مۆڵەتی ڕێنماییەکانی شارەوانیی.

لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی لێکردنەوەی ئەو تابلۆیانە دەستیپێکردووە کە بە زمانی بیانیی نوسراون، سەرجەم پارێزگاکانیش ئاگادارییان ئاڕاستەی دووکاندارەکان کردووە و وادەیان بۆ دیارییکردوون، بۆ ئەوەی تابلۆ بازرگانییەکانیان بکەنە کوردی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.