ئاوارەکانی سەرێکانی لەبەردەم بینای پارێزگای حەسەکە ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، و داوا دەکەن بڕی پارەی تەرخانکراوی هاوکارییان بۆ زیاد بکرێت.
پارێزگاری حەسەکە بڕی هەزار دۆلارـی وەک هاوکاری بۆ ئاوارە گەڕاوەکانی سەرێکانی دەستنیشان کردووە، بەڵام هاووڵاتییان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم بڕە پارەیە زۆر کەمە و بەشی دابینکردنی پێداویستییەکانیان ناکات.
پەیامنێری نووچە تیڤی لە حەسەکە ڕایگەیاند کە هاووڵاتییانی سەرێکانی تامەزرۆی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماڵوحاڵیان زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و ماوەیەکی زۆرە لە ناوچەکانیان دابڕاون، بڕی هەزار دۆلار ناتوانێت هاوکارییان بکات بۆ ئەوەی دووبارە ژیان و ماڵوحاڵیان لەسەر بنەمایەکی گونجاو بنیات بنێنەوە.